ناوەڕۆک: دادگای کەتنی سلێمانی سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بۆ چالاکوان (عوسمان عەبدوڵلا گوڵپی) دەرکرد. سزاکە لەسەر سکاڵای یاسایی (ئارام قادر) بووە، بەهۆی نووسینێکی ڕەخنەئامێزەوە کە تێیدا ناوبراو بە "سیاسییەکی دۆڕاو" وەسف کرابوو.

پاشخان: عوسمان گوڵپی ئەندامی کارای ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازییە کە ڕابەرایەتی بایکۆت و خۆپێشاندانەکان دەکەن. ئارام قادر، سکاڵاکار و سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی، پێشتر لەسەر دۆسیەی "سیخوڕی" بۆ ماوەی چەند مانگێک لەلایەن دژەتیرۆری سلێمانییەوە دەستگیرکرابوو.
سەرچاوەکان: #هەواڵ #میدیای_ناوخۆیی