ناوەڕۆک: کچێکی تەمەن ١١ ساڵ لە نەتەوەی عەرەب لە کاتی گەشتکردن بۆ هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا لە نزیک ئاوەکە دیارنەماوە. بەهۆی دۆزینەوەی یەکێک لە پێڵاوەکانی لە کەناری ئاوەکە، گومانی بەهێز هەیە کە کەوتبێتە ناو ئاوەکەوە. تیمەکانی فریاگوزاری و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە گەڕان کردووە.
پاشخان: هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییە پڕسەردانیکەرەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی بەهێزی و تیژی ڕەوتی ئاوەکەی، ساڵانە لە وەرزی بەهار و هاویندا ڕووداوی خنکانی گەشتیاران و هاووڵاتیانی تێدا تۆمار دەکرێت.
سەرچاوەکان: #میدیا_ناوخۆییەکان #Social_Media
سەردێڕ: ونبوونی منداڵێک لە هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا - خورماڵ
Hemn
2026/06/09
1 month ago
ناوەڕۆک: کچێکی تەمەن ١١ ساڵ لە نەتەوەی عەرەب لە کاتی گەشتکردن بۆ هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا لە نزیک ئاوەکە دیارنەماوە. بەهۆی دۆزینەوەی یەکێک لە پێڵاوەکانی لە کەناری ئاوەکە، گومانی بەهێز هەیە کە کەوتبێتە ناو ئاوەکەوە. تیمەکانی فریاگوزاری و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە گەڕان کردووە.
هەواڵی پەیوەندیدار
شوێنی ڕیکلام