ناوەڕۆک: لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما و دواکەوتنی دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراو،
شەپۆلێکی چڕی داربڕینی هەڕەمەکی لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەری
هەڵداوە. پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران ڕایگەیاند کە لە دوایین ئۆپەراسیۆنیاندا لە
گوندی خەندۆرانی سەر بە شارۆچکەی خەلیفان، دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکی پڕ لە داری
"بەڕوو و مازو"دا گرتووە و تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە. بە دەستگیرکردنی ئەم
کەسە، کۆی گشتیی ئەو کەسانەی لە مانگی ڕابردووەوە بە تۆمەتی داربڕین لە سنووری
سۆران دەستگیر کراون گەیشتە ٣٥ کەس.

ئەم دیاردەیە لە کاتێکدایە کە نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە بازاڕەکاندا گەیشتووەتە
ئاستێکی پێوانەیی (٣١٠ هەزار دینار)، و هاووڵاتییانی ناوچە شاخاوییەکان بەهۆی بێ
نەوتی و کەمیی دابینکردنی لەلایەن حکومەتەوە، ناچار بوون پەنا بۆ بڕینەوەی
دارستانەکان ببەن. بەپێی ئامارەکان، هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣٧٩
هەزار خێزانی هەیە، کە بۆ دابینکردنی ٢٠٠ لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێک، پێویستی بە ٢٧٥
ملیۆن لی